تەندروستیی هیندستان: بیستۆک بۆ ماوەیەکی درێژ بەکارنەهێندرێت

رووداو - تەندروستی 

وەزارەتی تەندروستیی هیندستان هۆشداریدەدات لە بەکارهێنانی بستۆک و رایدەگەیێنێت، بەکارهێنانی بیستۆک بۆ ماوەیەکی درێژ و بە دەنگێکی بەرز، دەبێتە هۆی زیانگەیاندن بە دەمارەکانی گوێ لە ئەنجامدا دەبێتەهۆی لەدەستدانی بیستن. 
 
د. راجیڤ جاڤان، پسپۆڕی دەمارەکانی گوێ لە هیندستان دەڵێت: ''گرنگە خەڵک وریابن لە کاتی بەکارهێنانی بستۆکدا و ئاگاداری گوێیەکانیان بن''.
 
د. راجیڤ دەشڵێت، ''پێویستە کاتێک گوێ لە موزیکێک یاخود ڤیدیۆیەک دەگرین، بە دەنگێکی مامناوەند بێت و ناوە ناوە پشوو بە گوێیەکان بدرێت بۆ ئەوەی زیان بە دەمارەکانی گوێ نەگات.
 
بەپێی رێخراوی تەندروستیی جیهانی نزیکەی یەک ملیار کەس مەترسیی لەدەستدانی بیستنیان لەسەرە بەهۆی بەکارهێنانی بێستۆک.