زانکۆی هارڤارد: خۆراک و شێوازی ژیان دەتوانن گوێ بەهێز بکەن
رووداو - تەندروستی
زانکۆی هارڤارد لە بەریتانیا رایدەگەیێنیت، شیوازی ژیانی تەندروست و خۆراکی تەندروست کاریگەری لەسەر تەندروستیی گوێیەکان دەبێت.
لە توێژینەوەکەدا هاتووە خۆراکە تەندروستەکانی وەکو ماسی، گوێز، سەوزە و میوە هەروەها لەگەڵیشی شێوازی ژیانی تەندروست و وەرزشکردن، زوو خەوتن و دوورکەوتنەوە لە تووتن.. مەترسیی لەدەستانی بیستن کەمدەکەنەوە.
د. جۆن ئۆلیڤەر، پسۆڕی قورگ و گوێ و لوت لە زانکۆی هارڤارد، دەڵێت، "ئەنجامی ئەو توێژینەوەیە پێیاندەڵێت خواردنی خۆراکە دەوڵەمەندەکان بە ڤیتامین و مادە کانزاییەکان، شێوازی ژیانی تەندروست رۆڵێکی گرینگیان هەیە لە پاراستنی گوێیەکان".
بە گوێرەی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی، نزیکەی 26 ملیۆن نابیست لە جیهان هەن کە لە سکماکییەوە توانای بیستنیان لەدەستداوە.