مایۆکلینیک: ئەوانەی دەیانەوێت کێشیان کەم بکەنەوە، لەکاتی نانخواردن ئاو بخۆنەوە
رووداو - تەندروستی
توێژینەوەیەکی سەنتەری مایۆکلینیک لە ئەمریکا لەبارەی ئاو خواردنەوە لەکاتی ژەمەکان کراوە و دەریدەخات، ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت کێشیان کەم بکەنەوە لەکاتی ژەمەکاندا یەک پەرداخ لە ئاو بخۆنەوە.
توێژینەوەکە لە سەنتەری مایۆکلینیک لە ئەمریکا کرا و دەرکەوت، ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت کێشیان زیاد بکەن باشتر وایە لە کاتی ژەمەکاندا ئاو نەخۆنەوە، بەپێچەوانەوە ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت کێشیان کەمبکەنەوە لەکاتی ژەمەکاندا یەک پەرداخ لە ئاو بخۆنەوە بۆ ئەوەی زووتر هەست بە تێربوون بکەن.
هەر لە توێژینەوەکەدا هاتووە، خواردنەوەی ئاو لەکاتی ژەمەکاندا وادەکات زووتر هەست بە تێربوون بکرێت بەبێ زیادبوونی کالۆری.
دکتۆر میکایل پیکۆ، توێژەرە لە سەنتەری مایۆکلینیک دەڵێت: "خواردنەوەی ئاو لەگەڵ خۆراک بەهیچ شێوەیەک نابێتە هۆی هەڵاوسانی سک و تێکچوونی سیستمی هەرس و کێشە بۆ هەرس دروست ناکات، بۆیە پێویست بە نیگەرانی ناکات".