زانکۆی مێڵبن: سوورێژە دەبێتەهۆی لاوازبوونی درێژخایەنی بەرگریی جەستە

03-07-2025
بڕوا فەرهاد
A+ A-
رووداو - تەندروستی

زانکۆی میلبۆڕن لە ئوسترالیا دەریدەخات، تەنیا ڤاکسین دەتوانێت رووبەڕووی نەخۆشیی سوورێژە ببێتەوە و بنبڕی بکات.
 
توێژینەوەیەک لە زانکۆی مێڵبن لە ئوسترالیا کراو و دەرکەوت، سوورێژە نەخۆشییەکی مەترسییدارە و هێرش دەکاتە سەر تەواوی جەستە بەتایبەت سیستمی بەرگری، سییەکان و مێشک، تەنیا ڤاکسین دەتوانێت رێگە لەو لێکەوتە مەترسیدارانە بگرێت.
 
هەر لە توێژینەوەکەدا هاتووە، هەرکەسێک نەخۆشیی سوورێژە بگرێت بۆ ماوەی چەند مانگێک تاوەکو سێ ساڵ بەرگریی جەستەی بۆ ئەو نەخۆشییانەی پێشترهەیبووە لاواز دەبێت ئەمەش وادەکات زیاتر تووشی نەخۆشییە ڤایرۆسییەکان و بەکتریاکان ببێت.
 
د. لیێن ئان هادۆ، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت: "سوورێژە نەخۆشییەکی مەترسیدارە و دەبێتە هۆی لاوازکردنی درێژخایەنی بەرگریی جەستە و لێکەوتەی کوشندەی وەک هەوکردنی مێشک و مردنی لێدەکەوێتەوە، تاکە چارەسەر بۆ رووبەڕووبونەوەی نەخۆشیی سوورێژە پێکوتەیە".
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە