پەیمانگای زانستە پزیشکییەکان: پاکڕاگرتنی دەم و ددان جەستە لە شێرپەنجەی گەدە دەپارێزێت

03-09-2025
بڕوا فەرهاد
A+ A-
رووداو - تەندروستی

پەیوەندیی نێوان تەندروستیی دەم و جەستە لەوە بەهێزترە کە پێشبینی دەکەیت. بەپێی پەیمانگای زانستە پزیشکییەکانی هیندستان، گرنگیدان بە دەم و ددان تەنها بۆ پاراستنی ددانەکان نییە لە کلۆربوون، بەڵکو بەشێکی سەرەکییە لە پاراستنی تەندروستیی گشتیی جەستە.
 
پەیمانگای زانستە پزیشکییەکان لە هیندستان دەریدەخات پاکڕاگرتنی دەم و ددان نەک تەنیا رێگری لە کلۆربوونی ددان و نەخۆشییەکانی پووک ناکات بەڵکو تەواوی جەستەش بە تەندروستیی دەهێڵێتەوە.
 
توێژینەوەیەکی پەیمانگای زانستە پزیشکییەکان لە هیندستان کراوە و دەرکەوتووە پاکڕاگرتنی دەم و ددان کاریگەری دەخاتە سەر تەواوی جەستە، جەستە لە نەخۆشییەکانی دڵ و مەترسیی تووشبوون بە هەندێک جۆری شێرپەنجە دەپارێزێت.
 
بەپێی توێژینەوەکە، پشتگوێخستنی پاکوخاوێنی دەم و ددان دەبێتە هۆی کۆبوونەوەی بەکتریای زیانبەخش، کە دەتوانن ببنە هۆی هەوکردنی درێژخایەن، ئەم هەوکردنە تەنها لەناو دەمدا نامێنێتەوە، بەڵکو دەتوانێت لەڕێگەی سووڕی خوێنەوە بۆ بەشەکانی دیکەی جەستە بڵاوببێتەوە و مەترسیی تووشبوون بە شێرپەنجەکانی وەک شێرپەنجەی سورێنچک، گەدە و پەنکریاس زیاد بکات.
 
د. ئەبیشک شانکار سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت؛ پاک راگرتنی ددانەکان تەنیا بۆ ددان گرنگ نییە، بەڵکو بۆ تەواوی تەندروستی جەستە گرنگە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کاتی چالاکییەکە. وێنە: AP

لە کۆسۆڤۆ بە شێوەیەکی جیاواز پاڵپشتیی منداڵانی نەخۆش دەکرێت

لە نەخۆشخانەیەکی منداڵان لە شاری پریستینای کۆماری کۆسۆڤۆ چەند خۆبەخشێک جلوبەرگی پاڵەوانانی نێو فیلمەکانیان پۆشیوە و چوونەتە نەخۆشخانەکە، ئەوان دەیانەوێت ببنە خەمڕەوێنی منداڵە نەخۆشەکان.