رووداو - تەندروستی
توێژینەوەیەکی نوێی زانکۆی کارۆلینسکای سوید ئاشکرای دەکات، ئەسپرینی رۆژانە دەتوانێت رێگری لە گەڕانەوەی شێرپەنجەی ریخۆڵە بکات لای سێیەکی نەخۆشەکان.
د. ئاننا مارتلینگ، پرۆفیسۆری نەشتەرگەری لە پەیمانگەی کارۆلینسکا دەڵێت: "وەرگرتنی 160 میلیگرام ئەسپرین رۆژانە، مەترسیی گەڕانەوەی شێرپەنجە بۆ نیوە کەمدەکاتەوە."
توێژینەوەکە لە کۆنفرانسی کۆمەڵەی ئەمریکی بۆ شێرپەنجەی کۆئەندامی هەرس لە سانفرانسیسکۆ خرایەڕوو، لەسەر زیاتر لە 600 نەخۆش ئەنجامدراوە.
لە توێژینەوەکەدا ئەو کەسانەی ئەسپرینی رۆژانەیان وەرگرتبوو ئەگەری دووبارە گەڕانەوەی شێرپەنجەی ریخۆڵەیان 7.7٪ بوو لەکاتێکدا ئەو کەسانەی ئەسپرینیان وەرنەگرتبوو، ئەگەرەکەیان 14.1٪ بوو.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ