رووداو - تەندروستی
پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی منداڵان رایدەگەیێنێت، پلەی گەرمی لەشی منداڵ بەگوێرەی تەمەنی دەگۆڕێت و دەڵێت، "ئەگەر منداڵ تەمەنی لە 6 مانگ کەمتر بێت و تای هەبێت، دەبێت راستەوخۆ بگەیێنرێتە نەخۆشخانە تاوەکو پزیشک بیبینێت."
د. گەوهەر سەمەد، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵان بە رووداوی راگەیاند بۆ ئەو منداڵانەی تەمەنیان لە 6 مانگ زیاترە، سەرەتا دەتوانرێت دژە تایەکی لە ماڵەوە پێبدرێت. بەڵام ئەگەر دوای بەکارهێنانی دژەتاکە، منداڵەکە هێشتا لاواز بوو، خۆراکی نەخوارد، یان تووشی سکچوون و رشانەوەی هەبوو، پێویستە سەردانی پزیشک بکرێت."
سەبارەت بە دەرکەوتنی سووربوونەوە لەگەڵ تا، ئەو پسپۆڕە ئاماژە بەوە دەکات، ئەگەر سووربوونەوەکە لەگەڵ دەرکەوتنی تا دەستپێبکات، پێویستە پزیشک منداڵەکە ببینێت. بەڵام ئەگەر 2 بۆ 3 رۆژ دوای تایەکە سووربوونەوەکە دەرکەوت، ئەوە پێویست بە ترس ناکات.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ