زانکۆی ئەلاباما: قەڵەوی ئەگەری دروستبوونی بەردی گورچیلە دووهێندە دەکات

رووداو - تەندروستی 

توێژینەوەیەکی زانکۆی ئەلاباما لە ئەمریکا دەریدەخات، قەڵەوی نەخۆشییەکی کوشندەیە و هۆکارێکی مەترسیدارە بۆ دروستبوونی بەردی گورچیلە.
 
دکتۆر کایل وود، پڕۆفیسۆری یاریدەدەر لە بەشی میزەڕۆ لە زانکۆی ئەلاباما، دەڵێت، "قەڵەوی مەترسیی دروستبوونی دووجۆر بەردی گورچیلە زیاددەکات، کە بەردی کالیسیۆم ئۆکسالەیت و ئۆریک ئەسیدن"
 
دکتۆر کایل دەشڵێت، ''لە کەسی قەڵەودا بەرگری ئەنسۆلین زیاد دەکات بەوەش پێکهاتەی میز دەگۆڕێت و مەترسیی بەردی گورچیلەی جۆری ئریک ئەسید دووهێندە دەبێت''.
 
بەپێی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی، قەڵەوی مەترسیی چەندین نەخۆشی وەک نەخۆشییەکانی دڵ، شەکرە، و پەستانی خوێن زیاد دەکات و لەهەر هەشت کەس لە جیهان، یەکێکیان بە قەڵەوی دەناڵێنێت.