توێژینەوەیەک: وەرزش و خۆراکی تەندروست رێگری لە فرەکیسی هێلکەدان دەکەن

05-07-2025
بڕوا فەرهاد
A+ A-
رووداو - تەندروستی

زانکۆی شەهید بەهەشتی لە ئێران دەریدەخات، شێوازی ژیانی تەندروست وەکو وەرزشکردن، رێکخستنی خۆراک و دابەزاندنی کێش مەترسیی تووشبوونی خانمان بە فرەکیسی هێلکەدان کەم دەکەنەوە.
 
توێژینەوەیەک لە زانکۆی شەهید بەهەشتی لە ئێران کراوە و دەرکەوت، سیستمی خۆراکی تەندروست، کێشێکی گونجاو و خەوی رێک یارمەتیی رێکخستنەوەی هۆرمۆنەکانی جەستە دەدەن و بەمەش ئەگەری تووشبوون بە فرەکیسی هێلکەدان لە خانماندا کەم دەکەنەوە.
 
توێژینەوەکە ئاماژە بەوەدەکات، هەندێک لە چارەسەرە دەرمانییەکانی وەکو میتفۆرمین و کلۆمیفین سیترەیت یارمەتیی رێکخستنەوەی سووڕی مانگانە دەدەن و بەمەش لە مەترسیی تووشبوون بە فرەکیسی هێلکەدان بەدوور دەبن.
 
د. ئەرخەوان خەفۆری سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت " چارەسەرکردنی فرەکیسی هێلکەدان لە خانمان تەنیا پشت بە دەرمان نابەستێت بەڵکو شێوازی ژیان کاریگەری سەرەکی هەیە لەسەر خانمان و بۆیە پێویستە خانمان خۆراکە پڕۆتینی و تەندروستەکان بخۆن، دووربن لە خۆراکە پڕ لە شەکرەکان و کاربۆهیدراتی سادە".
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە