مایۆکلینیک رێگەیەکی نوێ بۆ پشکنینی شێرپەنجەی مەمک دەدۆزێتەوە

05-10-2025
بڕوا فەرهاد
A+ A-
رووداو - تەندروستی

سەنتەری مایۆکلینیک، بە بەکارهێنانی ژیریی دەستکرد، رێگەیەکی نوێیان بۆ پشکنینی شێرپەنجەی مەمک لەو خانمانەدا پەرەپێداوە کە شانەی مەمکیان چڕە. چونکە دەستنیشانکردنی گرێی شێرپەنجەیی لە رێگەی مامۆگرامەوە بۆ شانەی چڕی مەمک قورسە، چونکە هەم شانە چڕەکان و هەم گرێ شێرپەنجەییەکان بە رەنگی سپی دەردەکەون.
 
سەنتەری مایۆکلینیک ئاماژە بەوەدەکات، توێژینەوەیەکیان کردووە لەسەر زیاتر لە هەزار و 500 خانم، سیستمێکی ژیریی دەستکردیان بەکارهێناوە بۆ شیکردنەوەی وێنەی مامۆگرامەکان لەو خانمانەی کە شانەی مەمکیان چڕە. ئەنجامەکان دەریانخستووە کە لەڕێگەی زیرەکی دەستکردەوە، دەتوانن بە وردییەکی زیاترەوە ئەو خانمانە دەستنیشان بکەن کە مەترسیی تووشبوونیان بە شێرپەنجەی مەمک هەیە.
 
دکتۆر کریستینا زیسکا کیس، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت، "ئەم پێشکەوتنە یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی پشکنینی وردتر بۆ ئەو خانمانە ئەنجام بدەین کە مەترسیی تووشبوونیان زیاترە و بەمەش دەتوانین زووتر نەخۆشییەکە دەستنیشان بکەین و چارەسەری پێویست دابین بکەین."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کاتی چالاکییەکە. وێنە: AP

لە کۆسۆڤۆ بە شێوەیەکی جیاواز پاڵپشتیی منداڵانی نەخۆش دەکرێت

لە نەخۆشخانەیەکی منداڵان لە شاری پریستینای کۆماری کۆسۆڤۆ چەند خۆبەخشێک جلوبەرگی پاڵەوانانی نێو فیلمەکانیان پۆشیوە و چوونەتە نەخۆشخانەکە، ئەوان دەیانەوێت ببنە خەمڕەوێنی منداڵە نەخۆشەکان.