کچێکی کورد نازناوی زانای نێودەوڵەتی لەبواری تاقیگەی پزیشکی وەرگرت

05-11-2025
بڕوا فەرهاد
سایە عومەر، دەرچووی بەشی شیکاری نەخۆشییەکان
سایە عومەر، دەرچووی بەشی شیکاری نەخۆشییەکان
A+ A-
رووداو - تەندروستی

کچێکی کورد رایگەیاند کە وەک یەکەم کورد توانیویەتی بڕوانامەی نێودەوڵەتیی کۆمەڵەی ئەمریکی بۆ پاتۆلۆژیی کلینیکی (ASCPi) بەدەستبهێنێت، کە بە یەکێک لە باوەڕپێکراوترین بڕوانامەکان دادەنرێت لە بواری تاقیگەی پزیشکیدا لەسەر ئاستی جیهان.
 
سایە عومەر، دەرچووی بەشی شیکاری نەخۆشییەکانە لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی میدیایی رووداو گوتی: "بە یەکەم هەوڵ ئەو بڕوانامەیەم بەدەستهێنا و لەگەڵ دەرچوونم نازناوی زانای نێودەوڵەتی لە بواری تاقیگەی پزیشکیم وەرگرت."
 
سایە عومەر ئاماژەی بەوەشکرد کە بەدەستهێنانی ئەم بڕوانامەیە دەرفەتی کارکردنی لە سەرجەم تاقیگە پزیشکییەکان لە هەموو وڵاتانی جیهاندا بۆ دەڕەخسێنێت.
 
بڕوانامەی ASCPi، کورتکراوەی (American Society for Clinical Pathology - International)ـە و بە تایبەتی بۆ ئەو پسپۆڕانەی تاقیگەی پزیشکی داڕێژراوە کە خوێندن و راهێنانیان لە دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا تەواو کردووە، ئامانجی سەرەکیی ئەم بڕوانامەیە سەلماندنی لێهاتوویی و شایستەیی ئەو کەسانەیە کە لە بواری تاقیگەی پزیشکیدا کاردەکەن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە