پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی هەناو: تووشبووانی شەکرە بۆ بەڕۆژوو بوون راوێژ بکەن

رووداو - تەندروستی

پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی هەناو رایدەگەیێنێت، تووشبووانی شەکرە بۆ بەڕۆژوو بوون دەبێت پێش مانگی رەمەزان پشکنین بکەن و راوێژ بە پزیشکی پسپۆڕ بکەن. 
 
دکتۆر سۆران زەنگەنە، پسپۆری نەخۆشییەکانی هەناو ئاماژە بەوەدەکات، نەخۆشیی شەکرە لە تووشبووێک بۆ یەکێکی دیکە جیاوازە و بۆ رۆژوو گرتنی تووشبووانی نەخۆشیی شەکرە رەچاوی چەند خاڵێک دەکرێت و نەخۆشیی شەکرە لە تووشبووێک بۆ یەکێکی دیکە جیاوازە. 
 
دکتۆر سۆران زەنگەنە، دەڵێت، ''ئەو تووشبووانی شەکرە کە دەرمانی ئەنسۆلین وەرناگرن دەکرێت بەڕۆژوو ببن و رۆژوو بۆ ئەوان سەلامەتە''. 
 
بەگوێرەی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتیی نەخۆشیی شەکرە، پێش دەستپێکردنی رۆژوو، راوێژ بە پزشکی پسپۆڕ بکرێت و گفتوگۆ لەبارەی گۆڕانکاری لە دەرمان و چاودێریکردنی ئاستەکانی گلوکۆز بکرێت.