پسپۆڕێکی دڵ: سێ نیشانەی سەرەکیی نەخۆشیی دڵ پشتگوێ مەخەن

06-09-2025
بڕوا فەرهاد
A+ A-
رووداو - تەندروستی

لە کۆنفڕانسی تایبەت بە چاندنی دڵ لە هەولێر پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی دڵ هۆشداری دەدات لەبارەی سێ نیشانەی سەرەکییەوە کە رەنگە ئاماژە بن بۆ بوونی کێشە لە دڵدا و پێویستە بە هەند وەربگیرێن.
 
د. ئەحمەد هیمداد، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی دڵ بە رووداوی راگەیاند، "نەخۆشیی دڵ سێ نیشانەی سەرەکی هەیە کە نابێت پشتگوێ بخرێن: هەناسەتەنگی، ئازاری سینگ و دڵەکوتێ." هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە "هەرکاتێک کەسێک هەرسێ نیشانەی پێکەوە هەبوو، دەبێت سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکات."
 
سەبارەت بە هۆکارەکانی تووشبوون بە جەڵتەی دڵ، د. ئەحمەد هیمداد گوتی، "زۆرترین هۆکارەکان بریتین لە هۆکاری بۆماوەیی، نەخۆشیی شەکرە، بەتایبەت جۆری 2، جگەرەکێشان و پەیڕەونەکردنی رێکارەکانی خۆپارێزی."
 
ئەو پسپۆڕەی بواری دڵ هۆشداریشی دا لەبارەی خواردنەوە وزەبەخشەکانەوە و گوتیشی، "خواردنەوە وزەبەخشەکان دەبنە هۆی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن و ئەگەری تووشبوون بە جەڵتەی دڵ زیاد دەکەن."
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە