NHS: نابێت ئایبوپڕۆفین لەگەڵ دەرمانەکانی دیکەی ناستیرۆیدەکانی دیکە بەکاربهێنرێت

رووداو - تەندروستی

ناوەندی خزمەتگوزاریی تەندروستیی نیشتمانی لە بەریتانیا (NHS)، هۆشداری دەدات، کە نابێت ئایبوپرۆفین و پاراسیتامۆڵ، بەیەکەوە وەربگیرێن، چونکە مەترسی خوێنبەربوونی گەدەی لێدەکەوێتەوە.
 
بەگوێرەی NHS، نابێت ئایبوپرۆفین لەگەڵ دەرمانەکانی دیکەی ناستیرۆیدی (NSAIDs) وەک ئەسپرین، دیکلۆفیناک، سیلیکۆکسیب و ناپرۆکسین بەکاربهێنرێت. تێکەڵکردنی ئەم دەرمانانە بەهۆی کارلێکی نێوانیان مەترسیی خوێنبەربوونی گەدە و کێشەکانی گورچیلە زیاد دەکات.
 
هەروەها، NHS رێنمایی دەکات کە ئەو کەسانەی دەرمانی "وارفارین" بەکاردەهێنن، کە بۆ رێگریکردنە لە خوێن مەیین، پێویستە پێش بەکارهێنانی پاراسیتامۆڵ راوێژ بە پزیشک بکەن، چونکە لەوانەیە مەترسیی خوێنبەربوون زیاد بکات.
 
دەزگەکە جەخت لەوە دەکاتەوە کە پێویستە ئەو کەسانەی دەرمانی پەرکەم یان سیلیش بەکاردەهێنن، پێش وەرگرتنی پاراسیتامۆڵ راوێژ لەگەڵ پزیشکەکانیان بکەن.