پسپۆڕێک: نیشانەکانی لاسەرئێشە (شەقیقە) چارەسەریان هەیە، بەڵام نەخۆشییەکە بنبڕ ناکرێت

06-10-2025
بڕوا فەرهاد
دکتۆر لونا خالید - د. نەشوان نەشئەت
دکتۆر لونا خالید - د. نەشوان نەشئەت
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

پسپۆڕێکی نەشتەرگەرییەکانی مێشک و بڕبڕەکانی پشت، نیشانە مەترسیدارەکانی سەرئێشە و رێگەکانی خۆپارێزی و چارەسەری لاسەرئێشە (شەقیقە) روون دەکاتەوە.
 
ئەمڕۆ دووشەممە 10-6-2025 د. نەشوان نەشئەت، پسپۆڕی نەشتەرگەرییەکانی مێشک و بڕبڕەکانی پشت لە بووڵتەنی تەندروستی رایگەیاند، نیشانەکانی سەرئێشەی مەترسیدار کە پێویستە نەخۆش سەردانی پزیشک بکات بریتین لە ئازارێکی زۆری بەردەوام، تا و لەرز، رەقبوون و گرژبوونی ماسوولکەکان و کەمبوونەوەی بینین.
 
بە گوتەی د. نەشوان نەشئەت، گوشاری دەروونی و دڵەڕاوکێ هۆکارێکی بەردەوامی سەرئێشەن.
 
سەبارەت بە لاسەرئێشە، ئەو پسپۆڕە دەڵێت، لاسەرئێشە نەخۆشییەکە چارەسەری هەیە، بەڵام بنبڕ ناکرێت.
 
د. نەشوان نەشئەت، ئاماژەی بەوەشکرد، چارەسەری سەرەکی لاسەرئێشە بریتییە لە خۆپاراستن لە سەرهەڵدانی، وەک دوورکەوتنەوە لە رووناکی زۆر، رێکخستنەوەی خەو و برسی نەبوون. ئەگەر ئەوانە چارەسەر نەبوون، ئەوا کۆتا بژاردە بۆتۆکس دەبێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە