پرۆفیسۆرێکی کورد بەرهەمی 25 ساڵ توێژینەوەی خۆی پێشکێشی زانکۆی سلێمانی کرد

18 کاژێر له‌مه‌وپێش
رووداو @Rudawkurdish
پرۆفیسۆر بەرهەم شەوکەت، مامۆستای کۆلێژی پزیشکی لە زانکۆی کوێلنی ئەڵمانیا
پرۆفیسۆر بەرهەم شەوکەت، مامۆستای کۆلێژی پزیشکی لە زانکۆی کوێلنی ئەڵمانیا
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

پرۆفیسۆر بەرهەم شەوکەت، مامۆستای کۆلێژی پزیشکی لە زانکۆی کوێلنی ئەڵمانیا، بەرهەمی 25 ساڵ توێژینەوەی زانستیی خۆی، کە لە هەزاران سلایدی پزیشکیی دەگمەن پێکدێت، بە دیاری بەخشییە زانکۆی سلێمانی.
 
لە لێدوانێکدا بۆ بەرنامەی دیاسپۆرا، د. بەرهەم شەوکەت رایگەیاند، "ئەم سلایدانە بەرهەمی 25 ساڵ کارکردنی خۆم و هاوڕێکانمە لەسەر ئەو لاشانەی کە دوای مردنیان پێشکێشی زانکۆی کوێلن کراون. بەهۆی زۆریی ژمارەیانەوە کە زیاتر لە 4000 سلایدە و نرخەکەیان زۆر گرانە، بۆ نموونە سێ چوار ساڵ لەمەوبەر داوای 43 هەزار یۆرۆیان کرد بۆ 300 سلاید، بڕیارم دا بیاننێرمەوە بۆ کوردستان تاوەکو خوێندکارانی پزیشکی، پزیشکیی ددان و ڤێتێرنەری لە هەموو زانکۆکانی کوردستان سوودی لێ ببینن و هیوادارم بە یەکسانی دابەش بکرێت."
 
لایەن خۆیەوە، د. فەرەیدوون عەبدولستار، مامۆستای کۆلێژی ڤێتێرنەری لە زانکۆی سلێمانی پشتڕاستی کردەوە کە سلایدەکانیان بەدەست گەیشتوون، کە کێشیان 40 کیلۆیە و گوتی، "سلایدەکان لەڕووی کوالێتییەوە زۆر بەرزن، پاک و سافن و سوودێکی زۆریان بۆ خوێندکارانی قۆناخی دووەمی کۆلێژە پزیشکییەکان دەبێت."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە