بۆ یەکەمجار لە جیهاندا؛ پزیشکێک لە رۆماوە نەشتەرگەریی بۆ نەخۆشێک لە چین کرد

07-06-2025
بڕوا فەرهاد
A+ A-
رووداو- تەندروستی 
 
پزیشکیک لە ئیتاڵیاوە لە دووری 8 هەزار کیلۆمەترەوە نەشتەرگەری بۆ نەخۆشێک دەکات لە چین.

 

لە رووداوێکی مێژوویی بواری پزیشکیدا، پزیشکێک لە ئیتاڵیا بە هاوکاری تیمێکی پزیشکی لە چین، توانییان نەشتەرگەرییەکی سەرکەوتوو لە دووری زیاتر لە 8 هەزار کیلۆمەترەوە بۆ نەخۆشێکی شێرپەنجە ئەنجام بدەن، کە تێیدا پزیشکەکە لە ئیتاڵیا بوو و نەخۆشەکەش لە پەکینی پایتەختی چین.
 
پڕۆفیسۆر ژانگ شو، ئەو پزیشکەیە نەشتەرگەرییەکەی ئەنجامداوە، دەڵێت؛ لە رێگەی رۆبۆتێکەوە لەو دوورییەوە نەشتەرگەرییەکەی ئەنجامداوە و بە وردی کۆنترۆڵی باڵە رۆبۆتییەکانی کردووە بۆ لابردنی گرێیەکی شێرپەنجەیی لەسەر پرۆستاتی نەخۆشەکە.
 
پڕۆفیسۆر ژانگ شو دوای نەشتەرگەرییەکە رایگەیاند: گەورەتین کێشە لە نەشتەرگەریی دوور دواکەوتنی پەیوەندییەکانە لەگەڵ رۆبۆتەکە، بەڵام ئەمجارە هیچ لەو کێشەیەی نەبووە و سەرکەوتوو بووە".

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە