رووداو- تەندروستی
زانکۆی کالیفۆڕنیا دەریدەخات زۆر خواردنی گۆشتی سوور مەترسیی بەرزبوونەوەی فشاری خوێن زیاد دەکات
توێژینەویەک لە زانکۆی کالیفۆڕنیا کراوە و دەرکەوتووە زۆر خواردنی گۆشتی سوور دەبێتەهۆی زیادبوونی سۆدیۆم لە جەستەدا بەمەش ئاو لە جەستەدا کۆدەبێتەوە، هەوکردنی خوێنبەرەکان روودەدات و فشاری خوێن بەرز دەبێتەوە.
هەر بەگوێرەی توێژینەوەکە گۆشتی سوور دەوڵەمەندە بە مادەی بیتەین و ئێڵ-کارنیتین، زۆر خواردنی زیان بە ریخۆڵەکانیش دەگەیێنێت
د، میکاتل نەجێم پسپۆڕی دڵ و سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت " پێویستە بە وریاییەوە مامەڵە لەگەڵ گۆشتی سووردا بکرێت، هەمیشە بڕێکی دیاریکراوی لێ بخورێت و زیادەڕۆی تێدا نەکرێت، چونکە زیادەڕۆی لە گۆشتی سووردا چەندین لێکەوتەی نەرێنی لەسەر تەندروستیی مرۆڤ دروست دەکات"
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ