توێژینەوەیەک لە ئوستراڵیا دەریدەخات بەکارهێنانی شاشە لەلایەن باوانەوە زیان بە گەشەی منداڵ دەگەیێنێت
رووداو- تەندروستی
توێژینەوەیەک دەریدەخات بەکارهێنانی شاشە لەلایەن دایک و باوکەوە لەبەردەم منداڵەکانییان گەشەی منداڵ دوادەخات
.
توێژینەوەیەک لە زانکۆی وۆلۆنگۆنگ لە ئوستراڵیا کراوە و دەرکەوتووە بە بەکارهێنانی تەکنەلۆژیا لەلایەن دایک و باوکانەوە لەبەردەم منداڵەکانیان کاریگەری نەرێنی دەخاتە سەر گەشە و فێربوونی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانی منداڵەکە.
بەگوێرەی توێژینەوەکە بەکارهێنانی مۆبایل لەلایەن باوانەوە زهن و بیرکردنەوەی منداڵەکە لە گەشەکردن دەوەستێنێت.
دکتۆر مارسێلۆ ڤارگاس سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە، دەڵێت " ئامێرە تەکنەلۆژییەکان دەتوانن ژیانیان ئاسان بکەن، بەڵام بەهیچ شێوەیەک نابێت وامان لێبکەن لە
پەیوەندییە کۆمەڵایەتیی و خێزانییەکان دوورمان بخەنەوە"
د. مارسێلۆ ڤارگاس گوتی " پێویستە دایک و باوکان ئاگاداری بەکارهێنانی مۆبایلبن لەبەردەم منداڵەکانییان "