رووداو - تەندروستی
توێژینەوەیەکی ئەمریکی دەریخستووە، ئەو نەخۆشانەی چارەسەری شێرپەنجەی قۆڵۆنیان وەرگرتووە، ئەگەر بۆ ماوەی 5 ساڵ نەخۆشییەکەیان سەرهەڵنەداتەوە، ئەوا مەترسیی دووبارە تووشبوونەوەیان زۆر کەم دەبێتەوە.
توێژینەوەکە لە سەنتەری مایۆکلینیک کراوە و دەرکەوتووە، نزیکەی 82%ی حاڵەتەکانی سەرهەڵدانەوەی شێرپەنجەی قۆڵۆن لە ماوەی 3 ساڵی یەکەمی دوای چارەسەر روودەدەن.
د. ئەلیساندرۆ پاستۆرینۆ پسپۆڕی شێرپەنجە لە ئەمریکا دەڵێت، ئەم دۆزینەوەیە یارمەتیدەرە بۆ پزیشکان و نەخۆش، تاوەکو بزانن چاودێریی پزیشکیی چڕ تا چەند ساڵی پێویستە و هەروەها دڵنیایی زیاتر بە نەخۆشان بدرێت.
شێرپەنجەی قۆڵۆن، یەکێکە لە باوترین جۆرەکانی شێرپەنجە لە جیهاندا، بەڵام ئەگەر زوو دەستنیشان بکرێت، رێژەی چاکبوونەوەی بەرزە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ