رووداو - تەندروستی
پزیشکێکی وەرزشی ئاماژە بەوەدەکات خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان دەتوانن چەندین جۆر وەرزش ئەنجام بدەن کە سوودی بۆ تەندروستییان هەیە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 7-12-2025 د. ئالان سەڵاح، پزیشکی وەرزشی لە بوڵتەنی تەندروستی رایگەیاند، کۆمەڵێک جوڵە هەن کە خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان دەتوانن بیکەن و وەکو وەرزشێک بۆیان هەژمار دەکرێت، تەنانەت ئەگەر یەک ئەندامی جەستەشیان بجوڵێنن.
د. ئالان سەڵاح گوتی ئەو کەسانەی لەسەر عەرەبانەن دەتوانن جەستەیان بە شێوازی بازنەیی بجوڵێنن، یان ئەوانەی تەنیا یەک دەستیان لەدەستداوە، دەتوانن لە رێگەی دەستەکەی دیکەیانەوە وەرزش بکەن. هەروەها، بۆکس وەشاندن بە یەکێک لە وەرزشە باشەکان دادەنرێت کە سووڕی خوێن چالاک دەکات.
د. ئالان سەڵاح جەختی لەوەش کردەوە کە بەهێزکردنی توانای جەستەیی یەک ئەندام، دەبێتە سەرچاوەیەک بۆ بەهێزکردنی ئەندامەکانی دیکەی جەستە، چونکە هێزی ماسولکە تەندروستییەکی باشتر بە مرۆڤ دەبەخشێت.
ئەو پزیشکە وەرزشییە ئامۆژگاری خەڵکی دەکات کە پێویستە هەر تاکێک لە هەفتەیەکدا 150-200 خولەک جووڵەی هەبێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ