بریکاری وەزارەتی کار: هاوکاریی زیاتر لە 70 هەزار خاوەن پێداویستیی تایبەت دەکەین

8 کاژێر له‌مه‌وپێش
بڕوا فەرهاد
A+ A-
رووداو - تەندروستی

بریکاری وەزارەتی کار دەڵێت، هیچ پلانێکی تایبەتیان نییە بۆ خاوەن پێداویستییە تایبەتانەی کە تووشبووی نەخۆشیی درێژخایەن و شێرپەنجەن، بەڵام لەلایەن سندووقی شێرپەنجەی وەزارەتی تەندروستییەوە هاوکاری دەکرێن.
 
زەکییە سەید ساڵح، بریکاری وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، دەڵێت، "تاوەکو ئێستا هیچ ئامارێکی دیاریکراویان لەبەردەست نییە کە نیشانیبدات چەند تووشبووی نەخۆشییە درێژخایەنەکان و نەخۆشیی شێرپەنجە لەنێو خاوەن پێداویستییە تایبەتییەکان هەیە." هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد، کە هاوکاریی دارایی 70 هەزار خاوەن پێداویستی تایبەت دەکەن کە ناتوانن کاربکەن.
 
سەبارەت بە تووشبووانی شێرپەنجە لەنێو خاوەن پێداویستە تایبەتەکان، زەکییە سەید ساڵح، دەڵێت، "هیچ پلان و پڕۆژەیەکی تایبەتیان نییە بۆ بردنەدەرەوەی ئەو خاوەن پێداویستە تایبەتانەی تووشبووی شێرپەنجەن، بەڵام لەلایەن سندووقی شێرپەنجەی وەزارەتی تەندروستییەوە هاوکاری دەکرێن."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاماژەدان بە قەدەخەکردنی ئینتەرنێت.

چی بەسەر مێشکتدا دێت، ئەگەر 14 رۆژ ئینتەرنێت بەکارنەهێنیت؟

توێژینەوەیەک لە ئەمریکا دەریدەخات، بەکارنەهێنانی ئینتەرنێت لەنێو مۆبایل و ئامێرە زیرەکەکان بۆماوەی 14 رۆژ (2 هەفتە) گۆڕانکاریی بنچینەیی بەسەر جەستەدا دەهێنێت بەتایبەت مێشک، ئاوەز و دەروون.