یەکێتیی کەمئەندامانی کوردستان: بە 200 هەزار دۆلار کێشەیەکمان چارەسەر دەبێت، بەڵام نادرێت

8 کاژێر له‌مه‌وپێش
بڕوا فەرهاد
سامان حوسێن
سامان حوسێن
A+ A-
رووداو - تەندروستی

لێپرسراوی یەکێتیی کەمئەندامانی کوردستان رایدەگەیێنێت، خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان بەهۆی گرانیی نرخی پێداویستییە پزیشکییەکان و ئامێرە یارمەتیدەرەکانەوە بارگرانییەکی زۆریان لەسەرە بە تەرخانکردنی 200 هەزار دۆلار، کێشەی هەموو ئامێرە یارمەتیدەرەکانی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان چارەسەر دەکرێت.
 
سامان حوسێن، لێپرسراوی یەکێتیی کەمئەندامانی کوردستان بە رووداوی راگەیاند رۆژانە خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان داوای یارمەتیی پزیشکی دەکەن و ناچارن ئامێرە یارمەتیدەرەکانیان لە بازاڕەکاندا بکڕن. 
 
سامان حوسێن وەک نموونەیەک باسی لە کێشەی دایبی بۆ منداڵانی شەلەل دەماخ کرد و گوتی، "گەورەترین کێشەی منداڵانی شەلەل دەماخ دایبییە، کە هەر کەمئەندامێک مانگانە 100 بۆ 200 هەزار دینار بە دایبی دەدات."
 
بە گوتەی سامان حوسێن، سەدان خاوەن پێداویستی تایبەت هەن کە چارەسەریان تەنیا یەک نەشتەرگەرییە، بەڵام ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەکان پێویستی بە تەرخانکردنی بودجە هەیە لە پەرلەمانی کوردستان، کە ئەو پرسە ئێستا راوەستاوە.
 
لێپرسراوی یەکێتیی کەمئەندامانی کوردستان ئاماژەی بەوەش کرد کە هەندێک لە نەخۆشخانە تایبەتەکان یارمەتیی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان دەدەن، بەڵام ئەمە چارەسەرێکی گشتگیر نییە بۆ کێشەکانیان.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاماژەدان بە قەدەخەکردنی ئینتەرنێت.

چی بەسەر مێشکتدا دێت، ئەگەر 14 رۆژ ئینتەرنێت بەکارنەهێنیت؟

توێژینەوەیەک لە ئەمریکا دەریدەخات، بەکارنەهێنانی ئینتەرنێت لەنێو مۆبایل و ئامێرە زیرەکەکان بۆماوەی 14 رۆژ (2 هەفتە) گۆڕانکاریی بنچینەیی بەسەر جەستەدا دەهێنێت بەتایبەت مێشک، ئاوەز و دەروون.