ئامرازێکی نوێی پشکنینی مێشک پێشبینیی خێرای پیربوون و لەبیرچوونەوە دەکات

رووداو - تەندروستی

زانایانی زانکۆی دوک لە ئەمریکا لە رێگەی ئامرازێکی نوێی سکانکردنی مێشک پێشبینیی خێرای پیربوون و نەخۆشیی لەبیرچوونەوە دەکەن.
 
زانایانی زانکۆ ئەمریکییەکە پەرەیان بە سکانکردنی مێشکداوە کە دەتوانێت بە سەیرکردنی وێنەی مێشک پێشبینیی خێرای پیربوون و نەخۆشیی لەبیرچوونەوە بکات ئەگەر ئەو کەسە لەوکاتەدا هیچ کێشەیەکی تەندروستیشی نەبێت.
 
زانایانی زانکۆکە ئاماژە بەوەدەکەن، لە رێگەی ئەم داهێنانەوە دەتوانرێت پێشگیری لە نەخۆشیی لەبیرچوونەوە بکرێت، چونکە ئامێرەکە سکانی ئەو ناوچانەی مێشک دەکات کە مەترسیی تووشبوون بە لەبیرچوونەوەیان لەسەرە.
 
د. ئەحمەد حەریر. پزیشکی مێشک و دەمار لە زانکۆی دوک دەڵێت: ئەوەی سەرنجڕاکێشە دەربارەی ئەم ئامێرە ئەوەیە کە دەتوانین زانیارییەکان لە نێوەڕاستی تەمەنی مرۆڤ بەدەست بخەین، ئەمەش یارمەتیی ژیانێکی تەندروست و درێژتر دەدات.