زانکۆی یێڵ لە ئەمریکا: تێکچوونە هۆڕمۆنییەکانی خانمان دەبنە هۆی کەمخەوی
رووداو - تەندروستی
توێژینەوەیەکی زانکۆی یێڵ لە ئەمریکا دەریدەخات: گۆڕانکارییە هۆرمۆنییەکانی بە یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی تێکچوونی خەو و کەمخەوی لە خانماندا دادەنرێن.
توێژینەوەکە لە زانکۆی یێڵ لە ئەمریکا کرا و دەرکەوت، هەریەک لە هۆڕمۆنی ئیستڕۆجین و پڕۆجیستڕۆن رۆڵی گرنگیان هەیە لە رێکخستنەوەی خەوی خانمان، بە تێکچوونی ئەو هۆڕمۆنانە کاریگەری دەکاتە سەر کواڵیتیی خەویان.
هەر لە توێژینەوەکەدا هاتووە، بەرزیی هۆڕمۆنی پڕۆجیستڕۆن یارمەتیی خەوێکی ئارام دەدات، هەر بۆیەش دابەزینی ئەم هۆڕمۆنە بەر لە سووڕی مانگانە دەبێتە هۆی تێکچوونی خەو، هۆڕمۆنی ئیستڕۆجینش رۆڵێکی گرنگی هەیە لە رێکخستنی پلەی گەرمیی جەستەدا، دابەزینی ئاستی، دەبێتە هۆی گەرمبوونی جەستە و ئارەقکردنەوەی بەردەوامی شەوان.
د. کریستن ون، سەرپەشتیاری توێژینەوەکە لە زانکۆی یێڵ دەڵێت "زۆر هۆکار هەن دەبنە هۆی تێکچوونی هۆڕمۆنەکانی جەستەی خانمان، ئەمەش کاریگەریی راستەوخۆ دەخاتە سەر شێوازی ژیانی خانمان".