رووداو - تەندروستی
لە هەرێمی کوردستان 5540 موەلیدە هەبوون، دوای بڵاوبوونەوە و جێبەجێکردنی پڕۆژەی رووناکی، 2517 موەلیدە کوژانەوە، ئەمانەی خوارەوەش چوار مەترسیدارترین ئەو گازانەی دەیانخستە بەرگە هەوا و ئێستا بەهۆی کوژاندنەوەیان دەشێت رێژەکەیان کەمبووبێتەوە.
1- یەکەم ئۆکسیدی کاربۆن کە زیانەکانی؛
-کێشەی یادەوەری
-تێکچوونی جووڵە
-سەرئێشەی درێژخایەن
12 کاژێر کارکردنی موەلیدەکان 10.8 کیلۆگرام دەخاتە بەرگەهەوا.
2- ئۆکسیدی نایترۆجین زیانەکانی؛
- شێرپەنجەی سییەکان
- تێکچوونە دەمارییەکان
- نەخۆشییەکانی دڵ
12 کاژێر کارکردنی موەلیدەکان 9.3 کیلۆگرام دەخاتە بەرگەهەوا.
3- تەنۆلکە پیسکەرەکانی هەوا کە پێیان دەڵێن PM 2.5 زیانەکانی؛
- جەڵتەی دڵ
- شێرپەنجەی سییەکان
- مردنی پێشوەختە
12 کاژێر کارکردن 1.35 کیلۆگرام دەخاتە بەرگەهەوا.
4- دووەم ئۆکسیدی کاربۆن زیانەکانی؛
- زیانگەیاندن بە چاو
- هەناسەتەنگی
- یادکردنی لێدانی دڵ
12 کاژێر کارکردن 804 کیلۆگرام دەخاتە بەرگەهەوا.
نەمانی ئەم گازانە ئەم کاریگەرییە باشانەی هەیە؛
لەسەر تەندروستی
-کەمبوونەوەی نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەناسە
-کەمبوونەوەی نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان
-کەمبوونەوەی جەڵتەی دڵ
-کەمبوونەوەی شێرپەنجە و مردنی پێشوەختە
- کەمکردنەوەی تێچووی چاودێری تەندروستی
- لەسەر کەشوهەوا
-خاوبوونەوەی گەرمبوونی زەوی
-کەمبوونەوەی شەپۆلی گەرما و وشکەساڵی و لافاو
-باشترکردنی کواڵیتیی هەوا
- کەمبوونەوەی تەم و مژ
-لەسەر ژینگە
کەمکردنەوەی ترشە باران
پاراستنی خاک و دارستان
پاراستنی سەرچاوەکانی ئاو
- لەسەر کشتوکاڵ
- باشتربوونی بەرهەم
- پاڵپشتیی ئاسایشی خۆراکی
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ