توێژەرانی ئیسپانی: لە رێگەی بەکتریاییەکی دەستکاریکراو بەردی گورچیلە ناهێڵین

09-09-2025
بڕوا فەرهاد
A+ A-
رووداو - تەندروستی

زانکۆیەک لە ئیسپانیا، جۆرێکی بەکتریای ریخۆڵەیان بە شێوەیەک دەستکاری کردووە، کە بتوانێت مادەی سەرەکی دروستکەری بەردی گورچیلە لەناو ببات و رێگری لە دروستبوونەوەی بکات.
 
زانکۆی ئۆتۆنۆمی مەدرید لە ئیسپانیا سەرکەوتنیان لە دەستکاریکردنی بۆماوەیی جۆرێک لە بەکتریای ریخۆڵە بەدەستهێناوە، کە دەتوانێت مادەی "ئۆکزالەیت" ئەو مادەیەی بەرپرسی سەرەکییە لە دروستبوونی باوترین جۆری بەردی گورچیلە، تێکبشکێنێت. 
 
زانکۆکە وردەکاریی ئەو بەکتریا دەستکاریکراوەی خستووەتەڕوو کە لە بنەڕەتدا جۆرێکی بێ زیانی بەکتریای ناسراوی E. coliـیە، ئامانجی سەرەکیی ئەم بەکتریایە ئەوەیە کە لەناو ریخۆڵەدا جێگیر بێت و ئۆکزالەیتی نێو خۆراک تێکبشکێنێت، پێش ئەوەی لەلایەن جەستەوە هەڵبمژرێت و بگاتە گورچیلەکان.
 
زانکۆکە ئەوەشی خستووەتەڕوو، بەکتریاکەیان لەسەر مەیموون تاقیکردووەتەوە، سەرکەوتنی بەدەستهێناوە و رێژەیەکی زۆر ئۆکزالەیت لە میزیاندا کەمبووتەوە.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە