پەرستارێک لە قەڵادزێ چیرۆکی رزگارکردنی منداڵێک دەگێڕێتەوە کە هەناسەی خۆی پێداوە
رووداو - تەندروستی
لە قەزای قەڵادزێ، پەرستارێک ژیانی منداڵێکی تەمەن دوو ساڵانی رزگارکرد، دوای ئەوەی منداڵەکە تووشی رووداوێکی هاتووچۆ بوو و بەهۆیەوە دڵی لە لێدان کەوتبوو.
ئەمڕۆ 9-9-2025 تەمەن عەلی، پەرستار لە بەشی فریاکەوتن لە نەخۆشخانەی قەڵادزێ بە رووداوی راگەیاند: "هەستم کرد منداڵەکە دڵی لە لێدان کەوتووە، لە رێگەی سینگە دڵەبوژانەوە و هەناسەپێدان لەنێو ئۆتۆمبێلدا ژیانم بۆ گەڕاندەوە و ژیانم رزگارکرد."
ئەو پەرستارە ئاماژەی بەوەشکرد کە لە رێگەی نەخۆشخانە زیاتر لە سێ جار بووژانەوەی دڵ و سییەکانی بۆ منداڵەکە کردووە و لە رێگەی دەمیشەوە ئۆکسجینی پێداوە.
بە گوتەی تەمەن عەلی، "ئێستا دۆخی تەندروستیی منداڵەکە جێگیرە".
رۆژی دووشەممە 8-9-2025، لە رووداوێکدا لە قەزای قەڵادزێ، پەرستارێکی هۆبەی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی شارەکە، توانی ژیانی منداڵێکی دوو ساڵان لە مردن رزگار بکات.