مەهدی فەرەج لە چینەوە رێکارەکانی وڵاتەکە بۆ دوورکەوتنەوە لە خواردنەوە وزەبەخشەکان باس دەکات
رووداو - تەندروستی
لە چین، فرۆشتنی خواردنەوە وزەبەخشەکان بۆ کەسانی خوار تەمەنی 15 ساڵ قەدەخە کراوە و هەموو کەسێک ناتوانێت ئەو جۆرە خواردنەوانە بخواتەوە.
مەهدی فەرەج، بەڕێوەبەری نووسینگەی رووداو لە چین دەڵێت "لە ساڵی 2024دا تەنیا 8 ملیار قوتوو خواردنەوەی وزەبەخش لە چین فرۆشراون. زۆرترین ئەو کەسانەی کە ئەم خواردنەوانە بەکاردەهێنن بریتین لە خوێندکاران کە بۆ شەونخوونی بەکاریدەهێنن، هەروەها ئەو کەسانەی کاری سەخت دەکەن و یاریزانە ئەلیکترۆنییەکانن".
مەهدی فەرەج ئاماژە بەوەدەکات، حکومەتی چین بۆ پاراستنی تەندروستیی هاووڵاتییانی، مەرجی تووندی داناوە بۆ هاوردەکردنی خواردنەوە وزەبەخشەکان. نابێت رێژەی کافاین لە هەر 0.15 لیتردا لە خواردنەوە وزەبەخشەکاندا زیاتر بێت، ئەگەرنا رێگەیان پێنادرێت بهێنرێنە نێو وڵات.
ئەو گوتی، زیاتر چا و ئاو بەکاردەهێنرێن و خواردنەوە وزەبەخشەکان کەمتر دەخورێنەوە. هەروەها، لە نزیک قوتابخانەکان تا دووری یەک کیلۆمەتر، هیچ فرۆشگەیەک بۆی نییە خواردنەوەی وزەبەخش بفرۆشێت. دایکان و باوکانیش رێگە بە منداڵەکانیان نادەن ئەو جۆرە خواردنەوانە بخۆنەوە.