توێژەرانی ئەمریکا ئامێرێکی نوێ بۆ جێگرەوەی هەستەکانی بینین، بیستن و بەرکەوتن دروستدەکەن

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
بڕوا فەرهاد
A+ A-
رووداو - تەندروستی

زانایانی زانکۆیەک لە ئەمریکا، ئامێرێکی نوێی بێوەیەریان دروستکردووە کە بە بەکارهێنانی زانیارییەکان راستەوخۆ بۆ مێشک دەنێرێت و پێویستی بە رێڕەوە هەستییەکانی سرووشتیی جەستە نابێت.
 
زانکۆی نۆرسوێستەرن لە ئەمریکا ئاماژەی بەوەدا ئەم ئامێرەیان بۆ چالاککردنی کۆمەڵێکی دیاریکراوی دەمارەخانەکان لە مێشکی مشکدا بەکارهێنا (کە خانەکانیان بە شێوەیەک دەستکاری کرابوون)، مشکەکان بە خێرایی فێربوون کە ئەم نەخشە رووناکییانە وەک سیگناڵی مانادار وەربگرن و بەکاریبهێنن. تەنانەت بەبێ بەکارهێنانی هەستەکانی بینین، بیستن یان بەرکەوتن، ئاژەڵەکان زانیارییان وەردەگرت بۆ بڕیاردان و ئەرکەکانیان بە سەرکەوتوویی ئەنجام دەدا.
 
ئەم تەکنەلۆژیایە توانایەکی گەورەی هەیە بۆ چەندین بەکارهێنانی چارەسەری، لەوانە:
- پێدانی وەڵامی هەستەکی بۆ قۆڵ و قاچی دەستکرد.
-  بۆ چارەسەرییەکانی بینین و بیستن.
- کۆنترۆڵکردنی ئازار بەبێ بەکارهێنانی دەرمانە سڕکەرەکان.
- باشترکردنی شیاندنەوە دوای جەڵتەی مێشک یان پێکان.
- کۆنترۆڵکردنی قۆڵی رۆبۆتی لە رێگەی مێشکەوە.
 
د. یێڤگینیا کۆزۆرۆڤیتسکی، پسپۆڕی بایۆلۆژیای دەمار و سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت، "مێشکی ئێمە بەردەوام چالاکیی کارەبایی دەکاتە ئەزموون، ئەم تەکنەلۆژیایە رێگەیەکمان پێدەدات راستەوخۆ بچینە نێو ئەو پرۆسەیەوە."
 
ئەم ئامێرە نوێیە کە قەبارەکەی نزیکەی هێندەی پولی پۆستەیە و لە کارتی بانکی باریکترە، کەمترین زیانی هەیە. لەبری ئەوەی بچێتە نێو مێشکەوە، ئامێرە نەرمەکە لەسەر رووی کەللەسەر جێگیر دەبێت.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کارداشیان - د. دانیاڵ

پزیشکێک زانیاریی نوێ لەبارەی دۆخی تەندروستیی کیم کارداشیان ئاشکرا دەکات؛ ''مێشكی کون بووە''

پزیشکە تایبەتییە دەروونییەکەی کیم کارداشیانی 45 ساڵ لەبارەی دۆخی ئەو خانمە بەنێوبانگە دەڵێت: بەشی پێشەوەی مێشکی بۆشایی تێکەوتووە کە ناڕێکی دەخاتە یادگە، پلاندانان، بڕیاردان و جووڵەی خۆویستانەی کارداشیان.