رووداو - تەندروستی
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی، ئاماری مانگی رابردووی نەخۆشخانەی دڵی لە شارەکە بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لەو ماوەیەدا زیاتر لە هەزار و شەسەد هاونیشتمانی سەردانی نەخۆشخانەکەیان کردووە و سەدان نەشتەرگەری و چارەسەری پزیشکی بۆ نەخۆشان ئەنجامدراوە.
بەپێی ئامارەکە، لە ماوەی مانگی تشرینی دووەمی 2025دا، لە نەخۆشخانەی دڵ لە سلێمانی هەزار و 667 نەخۆش سەردانیان کردووە و 889 نەخۆش بۆ وەرگرتنی چارەسەر خەوێندراون.
لەو ماوەیەدا لە نەخۆشخانەی دڵ ئەم کارانە ئەنجامدراون:
قەستەرە: 365
دانانی باڵۆن و شەبەکە: 190
نەشتەرگەریی دڵ: 40
هەروەها، 216 پشکنینی سیتی سکان، 372 ئیکۆ، 335 هێڵکاریی دڵ، 130 چارەسەریی سرووشتی و 251 پشکنینی تیشک ئەنجامدراون. هاوکات، چوار هەزار و 934 پشکنینی تاقیگەیی بۆ نەخۆشەکان کراوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ