رووداو - تەندروستی
توێژینەوەیەک لە ئەمریکا، دەریدەخات، لە کەشوهەوای سارددا، خوێنبەرەکان تەسک دەبنەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی گوشاری خوێن و زیادبوونی ئەگەری جەڵتەی دڵ، بۆیە خۆتان جوان بپێچنەوە.
توێژینەوەکە لەلایەن زانکۆی هارڤارد لە ئەمریکا کراوە و ئاماژە بەوەدەکات کاتێک جەستە هەست بە سەرما دەکات، خوێنبەرەکانی نزیک لە پێست تەسک دەبنەوە بۆ ئەوەی گەرمی لەدەست نەدەن، ئەمش وا دەکات دڵ زیاتر کار بکات بۆ پاڵنانی خوێن بەناو خوێنبەرە تەسکبووەکاندا و بەمەش گوشار لەسەر دڵ دروست دەکات.
د. وێنلی نی، سەرپەرشیاری سەرەکی توێژینەوەکە لە زانکۆی هارڤارد، دەڵێت؛ "بۆ خۆپاراستن لەم مەترسییە جلوبەرگی گەرم لەبەر بکرێت، هەروەها دەست، قاچ و سەر بە باشی داپۆشرێت"
نیشانەکانی جەڵتەی دڵ بریتین لە ئازاری سنگ، تەنگەنەفەسی، ئازار لە قۆڵ، پشت، مل، یان شەویلگە. لەکاتی دەرکەوتنی هەر یەکێک لەم نیشانانە، پێویستە بە زووترین کات پەیوەندی بە فریاکەوتنی خێراوە بکرێت.
نەخۆشییە باوەکانی وەرزی زستان
-هەڵامەت و ئەنفلۆنزا
-هەوکردنی سییەکان
- هەوکردنی گەروو و لەوزەتێن
- هەوکردنی جیوبەکان
رێکارەکانی خۆپارێزی لە وەرزی زستان
-جلوبەرگی گونجاو
-پاکوخاوێنی
-دوورکەوتنەوە لە قەڵەباڵخی
-وەرگرتنی پشووی پێویست
-وەرزشکردن
-ڤاکسینی وەرزی
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ