رووداو - تەندروستی
توێژینەوەیەکی ئەمریکی رێگەیەکی نوێ بۆ گەیاندنی دەرمانی کیمیایی بەشێوەیەکی راستەوخۆ بۆ خانە شێرپەنجەییەکان دەدۆزێتەوە، رەنگە چارەسەری شێرپەنجە کاریگەرتر بکات و زیانە لاوەکییەکانی کەم بکاتەوە.
پەیمانگەی ماساچوسێتس بۆ تەکنەلۆژیا (MIT)، گەردیلەی بچووکیان دروستکردووە کە لە شێوەی فڵچەی شووشە شوشتندا "bottlebrush" ناسراوە، ئەم گەردیلانە دەتوانن بڕێکی زۆر لە دەرمانی کیمیایی هەڵبگرن و بەهۆی دژەتەنێکەوە کە پێوەی لکێندراوە، راستەوخۆ بەرەو گرێ شێرپەنجەییەکان ئاراستە دەکرێن.
پەیمانگەی ماساچوسێتس یەکێک لە سوودە سەرەکییەکانی ئەم تەکنیکە ئەوەیە کە هەر گەردیلەیەک دەتوانێت سەدان گەردی دەرمان هەڵبگرێت، کە ئەمەش زۆر زیاترە لەو رێگەیانەی ئێستا بەکاردەهێندرێن.
پڕۆفیسۆر د. جێرمیا جۆنسۆن، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت: ئەم تایبەتمەندییە رێگە دەدات جۆری زیاتری دەرمان بەکاربهێندرێت و تەنانەت دەکرێت چەند دەرمانێک لە یەک کاتدا بۆ لەناوبردنی خانە شێرپەنجەییەکان بەکاربهێندرێن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ