زانکۆی کالیفۆڕنیا: بەکتریاکانی جەستە رۆڵیان هەیە لە کۆنتڕۆڵکردنی خەو
رووداو - تەندروستی
زانکۆی کالیفۆڕنیا لە ئەمریکا ئاشکرای دەکات، لە هەوڵی بەکارهێنانی بەکتریا سوودبەخشەکاندان بۆ چارەسەرکردنی کەمخەوی و کێشەکانی هەناسەدان لەکاتی خەودا.
توێژینەوەیەکی زانکۆی کالیفۆڕنیا لە ئەمریکا، دەریدەخات کە ئەو ملیارەها زیندەوەرە وردەی لەناو جەستەماندا دەژین، کە بە "مایکرۆبایۆتا" ناسراون، رەنگە رۆڵێکی سەرەکییان هەبێت لە کۆنترۆڵکردنی کواڵێتیی خەوی شەوانماندا.
هەر لە توێژینەوەکەدا هاتووە، بەکتریاکانی نێو جەستەی هەر کەسێک، دەتوانێت کاریگەریی لەسەر باشی یان خراپیی خەوەکەی هەبێت، بۆیە لەبری بەکارهێنانی حەبی خەو بۆ چارەسەرکردنی کەمخەوی و وەستانی هەناسەدان لەکاتی خەودا، دەکرێت پشت بە "بەکتریا سوودبەخشەکان" ببەسترێت کە پییان دەگوترێت پڕۆبایۆتیک.
پرۆفیسۆر د. جێنیفەر مارتن سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت: بۆ ماوەیەکی درێژ بیرۆکەی ئەوە هەبوو کە کێشەکانی خەو بەکتریا سوودبەخشەکانی جەستەی ئێمە تێکدەدەن، بەڵام پەیوەندییەکە دوولایەنە واتا ئەگەر کەسێک بەکتریا سوودبەخشەکانی جەستەی هاوسەنهگ بێت خەویشی باشتر دەبێت.