رووداو - تەندروستی
ئێلیسابێت لان، وەزیری نوێی تەندروستیی سوێد، لە یەکەم رۆژی دەستبەکاربوونیدا و لە کاتی بەڕێوەچوونی یەکەم کۆنفرانسی رۆژنامەڤانیدا لەناکاو لەهۆشخۆی دەچێت، وەکو ئەوەیە کە تووشی جەڵتە بووبێت، بەڵام خۆی هۆکارەکەی ئاشکرا کرد و گوتی، تەنیا دابەزینی شەکری خوێن بووە.
ئینجا بەگوێرەی گرتە ڤیدیۆییەکان، رووداوەکە لە کاتێکدا روودەدات کە بەرپرسێکی دیکە قسە دەکات، لەپڕ ئێلیسابێت لە بەردەم "ئولف کریس تێرسۆن"، سەرۆکوەزیرانی سوێد، چەندین بەرپرس و کامێرای میدیاکانی جیهاندا، هاوسەنگی تێکدەچێت و بەسەر ستەیجی قسەکردنەکەدا دەکەوێت، دەستبەجێ تیمەکانی ئاسایش و بەرپرسانی ئامادەبوو بەهانایەوە دەچن.
هەر لە کۆنفڕانسەکەدا دوای ماوەیەکی کورت، ئێلیسابێت لان گەڕایەوە سەر شانۆکە و قسەی کرد و دڵنیایی کە تەندروستیی جێگیرە و هۆکاری لەهۆشخۆچوونەکەی بۆ "دابەزینی شەکری خوێن" گەڕاندەوە. گوتی، "ئەمە روودەدات کاتێک شەکری خوێنت دادەبەزێت".
دابەزینی شەکری خوێن، کە بە هایپۆگلایسمیا ناسراوە، کاتێک روودەدات کە ئاستی گلوکۆز لە خوێندا زۆر نزم دەبێتەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی دەرکەوتنی چەندین نیشانە، وەک لەرزین، ئارەقکردنەوە، سەرگێژبوون و لە حاڵەتی تووندیشدا لەهۆشچوون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ