رووداو - تەندروستی
پسپۆڕێکی فیسیۆلۆژیی جەستە رایدەگەیێنێت، خەوی باش و پێویست یارمەتیی ئارامبوونەوەی مێشک دەدات و مەترسییەکانی تووشبوون بە بەرزەپەستانی خوێن کەم دەکاتەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 10-9-2025 د. محەممەد میرزا، پسپۆڕی فیسیۆلۆژیی جەستە لە بووڵتەنی تەندروستیدا رایگەیاند، "پێویستە مرۆڤی پێگەیشتوو رۆژانە حەوت بۆ هەشت کاژێر بخەوێت."
ئەو پسپۆڕە ئاماژەی بەوەشکرد، باشترین کات بۆ خەوتن لەنێوان کاژێر 9:30 بۆ 11ـی شەوە و باشترین کاتی هەستان لە خەویش لەنێوان کاژێر 6 بۆ 7ـی بەیانییە.
د. محەممەد میرزا، بۆ خەوێکی قوڵ و ئارام رێنمایی دەدات بە خواردنەوەی چای گوڵەبەیبوون و شیری گەرم پێش نووستن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ