پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی دڵ: رۆژانە بەبڕی کەمتر لە کەوچكێکی چا، خوێ بخورێت

10-11-2025
بڕوا فەرهاد
دکتۆر لونا خالید - د. محەممەد کاوە
دکتۆر لونا خالید - د. محەممەد کاوە
A+ A-
رووداو - تەندروستی

پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی دڵ رایدەگەیێنێت، نزیکەی 95%ی هۆکاری تووشبوون بە بەرزەپەستانی خوێن نادیارە و بۆماوەییە، پەیامێکیشی لەبارەی رێژەی خوێی بەکارهاتوو و گرنگیی پشکنینی بەردەوام ئاراستەی هاونیشتمانیان کرد.
 
ئەمڕۆ دووشەممە 10-11-2025 د. محەممەد کاوە، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی دڵ و قەستەرە، لە بوڵتەنی تەندروستی رایگەیاند، "بەشێکی زۆری هۆکاری تووشبوون بە بەرزە پەستانی خوێن نادیارە و بۆماوەییە کە نزیکەی 95% پێکدێنێت، بەشێکی دیکەشی بەهۆی کێشەی گورچیلە و رژێنی دەرەقییەوە هاوڵاتیان تووشی بەرزە پەستانی خوێن دەبن."
 
ئەو پسپۆڕەی نەخۆشییەکانی دڵ ئاماژەی بەوەشکرد، "خوێ پەستانی خوێن زیاد دەکات، پێویستە رێژەی خوێی بەکارهاتوو رۆژانە لە 2 بۆ 3 هەزار میلیگرام کەمتربێت، واتە کەمتر لە یەک کەوچکی، ئەوانەی پەستانی خوێنیان هەیە، نابێت رۆژانە لە سێ لەسەر چواری کەوچکێک زیاتر خوێ بەکاربهێنن."
 
د. محەممەد کاوە، هۆشداری دا و گوتی، "ئەوانەی لە مێژووی خێزانیاندا تووشبووی پەستانی خوێنیان هەیە، دەبێت لە 20 ساڵییەوە زوو زوو پشکنینی پەستانی خوێنیان بۆ بکرێت و زۆر ئاگاداری شێوازی ژیانیان بن."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە