رووداو - تەندروستی
د. یاد عومەر، خوێندکاری بۆرد لە کۆنفرانسی "پشتیوانی لە نەتەوەکەمان، برەودان بە ناسنامەکەمان،" لە بەریتانیا رایگەیاند، هەبوونی کۆنفڕانسێکی لەو شێوەیە زۆر گرنگە چونکە پزیشکان کۆدەکاتەوە و زانیارییەکان ئاڵوگۆڕ دەکەن.
د. یاد عومەر، خوێندکاری بۆرد لە بەریتان سەبارەت بە جیاوازیی سیستمی خوێندن و کارکردن لەنێوان کوردستان و بەریتانیا، بە رووداوی گوت، "خوێندنی پزیشکی لە زانکۆی سلێمانی پێشکەوتووە، بەڵام کارکردن جیاوازە، لە بەریتانیا گرنگییەکی زۆر بە شێوازی گفتوگۆی نێوان پزیشکان لەگەڵ یەکتر و لەگەڵ نەخۆشەکان دەدرێت."
د. یاد عومەر ئاماژەی بەوەشکرد، "لە کوردستان زۆر باش فێری زانستەکە دەبیت، بەڵام گرنگی بەوە نادرێت چۆن مامەڵە لەگەڵ نەخۆش و پزیشکانی دیکەی هاوڕێکەت دەکەیت."
د. یاد عومەر باسی لەوەش کرد کە گەنجانێکی زۆری کورد بۆ خوێندن بۆردی پزیشکی روو لە دەرەوەی وڵات دەکەن و هیوای خواست لە داهاتوودا بتوانێت ئەو زانیاری و ئەزموونەی لە بەریتانیا وەریدەگرێت بیگوازێتەوە بۆ کوردستان و ببێتە هۆی بەرەوپێشچوونی کەرتی تەندروستی.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ