توێژەرانی ئەڵمانیا رێگەیەکی نوێی کەمکردنەوەی ترس پێش نەشتەرگەری پێشنیاز دەکەن

11-09-2025
بڕوا فەرهاد
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

توێژەرانی ئەڵمانی سیستمێکیان پەرەپێداوە کە وەک کارەکتەرێکی ڤیدیۆیی قسە لەگەڵ نەخۆش دەکات و یارمەتیی دەدات بۆ کەمکردنەوەی دڵەڕاوکێ و گوشاری دەروونی.
 
زانکۆی تەکنیکیی میونخ لە ئەڵمانیا، ئەڤەتارێکی زیرەکی فرەزمانیان دروستکردووە کە دەتوانێت بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی یارمەتیی نەخۆشەکان بدات بۆ کەمکردنەوەی دڵەڕاوکێ پێش ئەنجامدانی پشکنینە پزیشکییەکان یان نەشتەرگەری.
 
زانکۆ ئەڵمانییەکە ئاماژە بەوەدەکات، ئەم ئەڤەتارە نوێیە بە تەکنەلۆژیای ژیریی دەستکرد کاردەکات، وەک کارەکتەرێکی ئەنیمەیشن لەسەر شاشەی تابلێتێک دەردەکەوێت و دوتوانێت راستەوخۆ قسە بە چەند زمانێکی جیاواز لەگەڵ نەخۆش دەکات. 
 
جیاینگ لی، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە گوتی: ئەڤەتارەکە نەخۆشەکان رێنمایی دەکات بۆ ئەنجامدانی راهێنانی ئارامکەرەوەی وەک تەکنیکەکانی هەناسەدانی قووڵ و بیرکردنەوەی ئاگایانە ، هەروەها زانیاریی وردیان پێدەدات دەربارەی ئەو کارە پزیشکییەی کە بۆیان ئەنجام دەدرێت.
 
جیاینگ لی دەڵێت: "ئەنجامەکان دەریانخست کە ئەو نەخۆشانەی ئەڤەتارەکەیان بەکارهێناوە، هەستیان بە دڵەڕاوکێی کەمتر و ئارامیی زیاتر کردووە، هەروەها هەستیان کردووە کە باشتر بۆ نەشتەرگەرییەکە ئامادەکراون."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کاتی چالاکییەکە. وێنە: AP

لە کۆسۆڤۆ بە شێوەیەکی جیاواز پاڵپشتیی منداڵانی نەخۆش دەکرێت

لە نەخۆشخانەیەکی منداڵان لە شاری پریستینای کۆماری کۆسۆڤۆ چەند خۆبەخشێک جلوبەرگی پاڵەوانانی نێو فیلمەکانیان پۆشیوە و چوونەتە نەخۆشخانەکە، ئەوان دەیانەوێت ببنە خەمڕەوێنی منداڵە نەخۆشەکان.