نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر: رێژەی نەشتەرگەری زیادیکردووە

11-09-2025
بڕوا فەرهاد
A+ A-
رووداو - تەندروستی

نەخۆشخانەی رزگاریی فێرکاری لە هەولێر رایدەگیێنێت، رێژەی نەشتەرگەری گشتی لە نەخۆشخانەکە بە بەراورد بە مانگی پێش خۆی زیادی کردووە.
 
بەڕێوەبەرایەتیی نەخۆشخانەی رزگاریی فێرکاری لە هەولێر ئاماری مانگی هەشتی راگەیاند، کە تێیدا زیاتر لە 35 هەزار و 790 نەخۆش سەردانی راوێژکارییەکانیان کردووە و زیاتر لە هەزار و 475 نەشتەرگەری گشتی ئەنجام دراوە " ئەمە لەکاتێکدا لە مانگی حەوت، هەزار و 319 نەشتەرگەری ئەنجامدرابوون".
 
لە راگەیێندراوەکەی نەخۆشخانەی رزگاری هاتووە، زیاتر لە 54 هەزار پشکنینی تاقیگەییان ئەنجامداون و 2 نەشتەرگەری چاندنی گورچیلە ئەنجامدراوە.
 
سەرەڕای بەردەوامیی کاری نۆژەنکردنەوەی بەشێکی نەخۆشخانەکە، بەگوێرەی ئەو ئامارەی کە لەلایەن راگەیاندنی نەخۆشخانەکەوە بڵاوکراوەتەوە، 3 هەزار و 28 هاونیشتمانی سەردانی سەنتەری چارەسەری گرێ و شێرپەنجەیان کردوە و 21 کەسیش لە نەخۆشخانەکەدا گیانیان لەدەستداوە.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە