پزیشکێکی ددان: دوای خواردنەوەی "خواردنەوە گازییەکان" یەکسەر ددانەکان نەشۆردرێن

11-09-2025
بڕوا فەرهاد
دکتۆر ناسک بەهرام
دکتۆر ناسک بەهرام
A+ A-
رووداو - تەندروستی

پزیشکێکی نەخۆشییەکانی دەم و ددان هۆشداری دەدات لە کاریگەرییە نەرێنییەکانی شەکر لەسەر تەندروستیی ددانی منداڵان و چەند رێنوێنییەک بۆ دایکان و باوکان دەخاتەڕوو بۆ پاراستنی ددانی منداڵەکانیان.
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە 11-9-2025 دکتۆر ناسک بەهرام بە رووداوی راگەیاند، "کورتە ڤیدیۆ نیشانی منداڵان بدرێت کە شەکر دەبێتە هۆی کلۆربوونی ددان، ئەم رێگەیە یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی منداڵان لە زیانەکانی شەکر تێبگەن و خۆیان لە خواردنی زۆری شیرینی بپارێزن."
 
هەروەها پزیشکەکە جەختی لەوە کردەوە، "رێکخستنی کات بۆ منداڵ بکرێت و هەموو رۆژێک شیرینی نەدرێت بە منداڵ." 
 
دکتۆر ناسک بەهرام، ئاماژەی بەوەشکرد، "شەکری گلوکۆز، فرەکتۆز و سوکەرۆز کە لەنێو شیرینییەکاندا هەن، نابێت منداڵ بیخوات." 
 
سەبارەت بە پاککردنەوەی ددانەکان دوای خواردنی شیرینی، پزیشکەکە روونیکردەوە، "ئەگەر شیرینی بەتەنیا بخورێت، ئاساییە یەکسەر ددان بشورێت، بەڵام ئەگەر خواردنەوە گازییەکان بخورێتەوە، دەبێت دوای یەک کاژێر ددانەکان بشورێن." هۆکارەکەشی ئەوەیە کە خواردنەوە گازییەکان ترشییەتی نێو دەم تێکدەدەن و ئەگەر یەکسەر ددانەکان بشورێن، دەبێتە هۆی زیان گەیاندن بە چینی مینای ددان.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە