سەنتەری پشکنینی شێرپەنجەی مەمک لە هەڵەبجە: زیاتر لە شەش مانگە دەستمان بە پشکنین کردووە

11-10-2025
بڕوا فەرهاد
A+ A-
رووداو - تەندروستی

سەنتەری پشکنینی شێرپەنجەی مەمک لە پارێزگای هەڵەبجە، کە بە پاڵپشتیی خێرخوازان کراوەتەوە، رایگەیاند کە ئامێرێکی پێشکەوتووی پشکنینی شێرپەنجەی مەمکیان بە بەهای 500 ملیۆن دینار بۆ دابین کراوە و لە ئێستادا خزمەت بە هاونیشتمانییان دەکات.
 
بەرهەم حەسەن، بەڕێوەبەری سەنتەری پشکنینی شێرپەنجەی مەمک لە هەڵەبجە، بە رووداوی راگەیاند: "بینای سەنتەرەکە لە رێگەی خێرخوازانەوە دابینکراوە و ئامێرەکەش بە بەهای 500 ملیۆن دینار بۆمان دابین کراوە."
 
بەڕێوەبەری سەنتەری پشکنینی شێرپەنجەی مەمک لە هەڵەبجە ئاماژەی بەوەدا هاونیشتمانیانی هەڵەبجە هۆشیارییەکی زۆریان هەیە، سەردانی سەنتەرەکە دەکەن و پشکنینی پێشوەختە ئەنجام دەدەن.
 
سەنتەری پشکنینی شێرپەنجەی مەمک لە هەڵەبجە لە رۆژانی یەکشەممە تا پێنجشەممە کراوە دەبێت و خزمەتگوزاریی پشکنین پێشکەش بە خانمانی پارێزگاکە دەکات.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە