پسپۆڕێک: شێرپەنجەی مەمک ئەگەر درەنگ دەستنیشانبکرێت، کوشندەیە

11-10-2025
بڕوا فەرهاد
د. هێز نیهاد، پسپۆڕی نەشتەرگەریی گشتی
د. هێز نیهاد، پسپۆڕی نەشتەرگەریی گشتی
A+ A-
رووداو - تەندروستی

پسپۆڕێکی نەشتەرگەریی گشتی، جەخت لەسەر گرنگیی پشکنینی پێشوەختەی شێرپەنجەی مەمک دەکاتەوە و رایدەگەیەنێت، ئەگەر نەخۆشییەکە درەنگ دەستنیشان بکرێت، ئەوا مەترسیی مردن زیاد دەکات.
 
د. هێز نیهاد، پسپۆڕی نەشتەرگەریی گشتی، پاڵپشتیی خۆی بۆ هەڵمەتی "لونا پەمەیی" دەربڕی و بە رووداوی راگەیاند: "گرنگە بایەخ بە هۆشیاری بە خانمان بدرێت بۆ ئەوەی پشکنین ئەنجام بدەن، زۆر گرنگە خانمان بەشداری هەڵمەتی لونای پەمەیی بکەن."
 
پسپۆڕەکە ئاماژەی بەوەدا کە شێرپەنجەی مەمک "ئەگەر درەنگ بزانرێت کوشندەیە." داوای لە خانمان کرد کە نەترسن و باشتر وایە بە زووترین کات ئەگەر هەستیان بە نیشانەیەک کرد، سەردانی پزیشک بکەن.
 
د. هێز نیهاد، گوتیشی: "خانمانی راپەڕین گرنگی بە پشکنینی پێشوەختەی شێرپەنجەی مەمک دەدەن." ئەو رێنمایی دا کە ئەو خانمانەی لە مێژووی خێزانییاندا نەخۆشییەکە هەبووە، یان ئەوانەی سەروو 40 ساڵانن، پێویستە دوو ساڵ جارێک پشکنینەکە ئەنجام بدەن.
 
لەبارەی چارەسەر، د. هێز نیهاد، روونی کردەوە کە "هەموو کاتێک هەموو مەمکەکە لانابرێت." هەروەها، جەختی لەسەر کاریگەریی ژینگە لەسەر تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمک کردەوە، وەک "قەڵەوی، وەرزشنەکردن و خۆراکی خێرا."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کاتی چالاکییەکە. وێنە: AP

لە کۆسۆڤۆ بە شێوەیەکی جیاواز پاڵپشتیی منداڵانی نەخۆش دەکرێت

لە نەخۆشخانەیەکی منداڵان لە شاری پریستینای کۆماری کۆسۆڤۆ چەند خۆبەخشێک جلوبەرگی پاڵەوانانی نێو فیلمەکانیان پۆشیوە و چوونەتە نەخۆشخانەکە، ئەوان دەیانەوێت ببنە خەمڕەوێنی منداڵە نەخۆشەکان.