باوک و کوڕێک لە رێگەی ژیریی دەستکردەوە رووبەڕووی شێرپەنجە دەبنەوە

رووداو - تەندروستی

باوک و کوڕێک لە زانکۆی سەنتڕاڵ فلۆریدا (UCF) زیرەکیی دەستکرد بەکاردەهێنن بۆ پەرەپێدانی ئامرازێکی نوێ کە دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە دەستنیشانکردن و چارەسەرکردنی شێرپەنجەی مێشک.
 
دکتۆر برێندان بەگ، پرۆفیسۆری یاریدەدەر لە کۆلێژی پزیشکیی زانکۆی سەنتڕاڵ فلۆریدا و کوڕەکەی، کیان بەگ، کە خوێندکارە لە هەمان زانکۆ، سەرکردایەتیی ئەو تیمە دەکەن کە کار لەسەر پڕۆژەکە دەکات، ئەوان زیرەکیی دەستکرد بەکاردەهێنن بۆ شیکردنەوەی وێنەی خانە شێرپەنجەییەکان و دیاریکردنی پلەکەیان.
 
دکتۆر برێندان بەگ دەڵێت "ئامانج لەم کارە، یارمەتیدانی پزیشکانە بۆ ئەوەی بە خێرایی و وردییەکی زیاترەوە بڕیار لەسەر پلانی چارەسەری نەخۆشەکان بدەن"
 
دکتۆر برێندان بەگ ئاماژە بەوەدەکات، "ئێمە هەوڵدەدەین پرۆسەکە خێراتر بکەینەوە، لەبری ئەوەی پزیشکێک چەندین کاژێر بە شیکردنەوەی وێنەکانەوە بەسەر ببات، دەتوانین لە چەند خولەکێکدا هەمان کار بکەین."
 
دکتۆر برێندان بەگ دەڵێت "ئامانج لەم کارە، یارمەتیدانی پزیشکانە بۆ ئەوەی بە خێرایی و وردییەکی زیاترەوە بڕیار لەسەر پلانی چارەسەری نەخۆشەکان بدەن"
 
ئەم تەکنەلۆژیایە بەتایبەتی گرنگە بۆ جۆرێکی شێرپەنجەی مێشک بە ناوی گلیۆبلاستۆما (glioblastoma) کە یەکێکە لە کوشندەترین جۆرەکانی شێرپەنجە.