رووداو - تەندروستی
بەگوێرەی توێژینەوەیەکی بەریتانی، شێوازە باوەکانی چارەسەریی دەروونی وەک گفتوگۆکردن، کاریگەریی پێویستیان نییە بۆ ئەو کەسانەی کێشەی دەروونیان هەیە لە تەمەنی گەنجیدان و پێویستیان بە شێوازی گونجاوتریان هەیە.
توێژینەوەیەک لە سکوڵی پزیشکی لەندەن لە بەریتانیا کراوە و دەرکەوتووە چارەسەری گفتوگۆکردن کاریگەری کەمتر دەخاتە سەر دەروونی گەنجانی تەمەن 18 بۆ 24 ساڵان بە بەراورد بە گروپەکانی دیکە.
ئەم توێژینەوەیە پشتی بە داتای زیاتر لە 15 هەزار کەس بەستووە کە چارەسەری دەروونییان وەرگرتووە. ئەنجامەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە گەنجان لەم قۆناغە هەستیارەی تەمەنیاندا، کەمتر سوود لە شێوازە دووبارەکانی چارەسەریی دەروونی وەردەگرن و پیویستیان بە شیوازی نوێی چارەسەری هەیە.
زانکۆکەی بەریتانیا هۆکارەکەی بۆ گەشەی مێشک، گوشارە کۆمەڵایەتییەکان و جیاوازی شێوازی بیرکردنەوە لە هەر زەمەنێکدا گەڕاندووەتەوە.
دکتۆر جەین سمیس، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە، دەڵێت: "ئەوان ناڵێن چارەسەریی دەروونی بۆ گەنجان بێسوودە، بەڵکو دەڵێن پێویستە شێوازەکەی بگونجێنرێت بۆ ئەوەی باشتر لەگەڵ پێداویستییەکانی ئەم قۆناغەی ژیانیانی گەنجاندا بگونجێت."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ