توێژینەوەیەک: ڤیتامین c و زینک توندی نیشانەکانی کۆرۆنا کەمناکەنەوە

رووداو- دیجیتاڵ

توێژینەوەیەکی نوێ کە جۆرناڵی جاما بڵاوکراوەتەوە دەرکەوتووە ڤیتامین c و زینک توندی نیشانەکانی پەتای کۆڤید-19 کەمناکەنەوە.


لە سەرەتایی دەرکەوتنی کۆرۆنا بەشێکی خەڵکی پەنای بۆ بەکارهێنانی ڤیتامین سی و زینک بردووە بەوەی سیستەمی بەرگری جەستەیان بەهێزدەکەن و بە توندی تووشی کۆرۆنا نابن.

د. میلیند دێسای، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی دڵ لە کلینیکی کلێڤلاند دەڵێت، هیچ کام لە ڤیتامین C و زینک توندی نیشانەکانی کۆرۆنا کەمناکەنەوە.

پسپۆڕە ئەمریکییەکەی نەخۆشییەکانی دڵ روونیدەکاتەوە تەنانەت بە برێکی زۆر بەکارهێنانیان مەترسیی دروستدەکات.

توێژینەوەکان بەردەوامن لە دەرخستنی رۆڵی ڤیتامینەکان و کانزاکان بۆ بەهێزکردنی سیستەمی بەرگری جەستە و بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا.