لە هەولێر 19 منداڵی ئۆتیزم گەڕێنرانەوە بەر خوێندن

14-09-2025
بڕوا فەرهاد
فەرهاد دۆڵەمەڕی لێدوان لە د. رەوشت رەشید وەردەگرێت.
فەرهاد دۆڵەمەڕی لێدوان لە د. رەوشت رەشید وەردەگرێت.
A+ A-
رووداو - تەندروستی

لە هەولێر 19 منداڵی ئۆتیزم گەڕێنرانەوە بەر خوێندن و ژیانی ئاسایی خۆیان، راوێژکاری تەندروستیی سەرۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی رایدەگەیێنێت، لە چوار ساڵی رابردوودا لەو سەنتەرە 82 منداڵی ئۆتیزم دەرچوون و نیشانەکانیان باشتر بووە.
 
ئەمڕۆ یەکشەممە 14-9-2025 د. رەوشت رەشید، راوێژکاری تەندروستیی سەرۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی رایگەیاند، نزیکەی 300 منداڵ راهێنانیان پێکراوە و و 82 منداڵ گەڕێندراوەتەوە بەر خوێندن. ئەمڕۆش 19 منداڵ دەگەڕێندرێنەوە بەر خوێندنی ئاسایی و راهێنانەکانیان بە سەرکەوتوویی تەواوکردووە.
 
د. رەوشت رەشید دەڵێت: ئەمە پێنجەمین خولی دەرچوونە و تاوەکو ئێستا 82 قوتابیمان دەرچوواندووە کە دەتوانن لە خوێندنگە ئاساییەکان درێژە بە خوێندن بدەن.
 
سەرپەرشتیاری سەنتەرەکە ئاماژەی بەوەشکرد، لە کۆی 300 منداڵی ئۆتیزم لە سەنتەرەکەیان، لە هەر 3 بۆ 4 قوتابی یەکێکیان ئامادە دەکرێت بۆ دەرچوون و دەچنەوە باخچەی ساوایان و قوتابخانەکان.
 
سەبارەت بە شێوازی کارکردنیان، رەوشت رەشید گوتی، "ئێمە سیستمی ABA پەیڕەو دەکەین، لەگەڵ راهێنانی جەستەیی و ئاخاوتن بۆ پەرەپێدانی تواناکانیان. دڵخۆشین کە هەندێک لە قوتابییە دەرچووەکانمان، دوای چوونە قوتابخانە ئاساییەکان، دەبنە قوتابی پێشەنگ و ئاستێکی بەرزیان دەبێت."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە