کۆشکی شاهانەی بەریتانیا: شێرپەنجەکەی شا چارلز سەختتر بووە
رووداو - تەندروستی
پزیشکانی کۆشکی شاهانەی بەریتانیا رایدەگەیێنن، چارەسەری شێرپەنجەی شا چارلز لەوە قورستر بووە کە چاوەڕوان دەکرا و بەراورد بە سەرەتای دەستنیشانکردنەکەی، سەختتر بووە.
پزیشکانی خانەوادەی شاهانەی بەریتانیا رایانگەیاند، "هەمووان هیوادار بووین چارەسەرەکە خێراتر ئەنجامی هەبێت، بەڵام ئێستا دەرکەوتووە کە نەخۆشییەکە لەوەی بیری لێدەکرایەوە سەختترە".
مانگی شوباتی ساڵی رابردوو، بنەماڵەی شاهانەی بەریتانیا ئاشکرایان کرد، شا چارلزی سێیەم تووشی شێرپەنجە بووە، بەڵام جۆرەکەی تائێستاش ئاشکرا نەکراوە.
شا چارلز تەمەنی 77 ساڵە، لە رۆژی 8-9-2022، لە پاش کۆچی دوایی شاژنە ئیلیزابێسی دووەم بوو بە پادشای بەریتانیا. ئیلیزابێسی دووەم دەکاتە دایکی شا چارلز و بۆ ماوەی 70 ساڵ (1952 - 2022) شاژنی وڵاتەکە بوو.