رووداو - تەندروستی
توێژینەوەیەکی زانکۆی کامبریجی بەریتانی دەریدەخات، تووشبوون بە شێرپەنجە لەنێو گەنجاندا زیادبووە و یەکێک لە هۆکارەکانیش بۆ زیادخواردنی خۆراکە خێراکان دەگەڕێننەوە.
بەپێی توێژینەوەکە، شێرپەنجەی ریخۆڵەکوێرە لەنێو گەنجانی خوار 30 ساڵان روو لە هەڵکشانە، زۆرینەی ئەوانەشی کە شێرپەنجەیەکیان تووشبووە، خۆراکە ئامادەکراوەکان، خواردنەوەی گازی و وزەبەخشەکانیان خواردووە و خواردووەتەوە.
توێژینەوەکە ئاماژە بەوەدەکات یەکێک لە هۆکارەکانی دیکە کەمیی جووڵە و دانیشتنی زۆرە بەدیار شاشەکانەوە.
نیشانەکانی شێرپەنجەی ریخۆڵەکوێرە
-ئازاری پشت
-کەمبوونی کێش
-بێتاقەتی و بێزاری
- گازەکانی گەدە
- ئاوسانی سک
- هەوکردنی ریخۆڵەکوێرە
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ