لە ساڵی 2017 نزیکەی 6.3 ملیۆن منداڵ گیانیان لەدەستداوە
رووداو- هەولێر
رێكخراوی تەندروستی جیهانی رایدەگەیێنێت لە ساڵی ٢٠١٧ نزیکەی 6ملیۆن و 300 هەزار بە منداڵی خوار تەمەن ١٥ ساڵان گیانیان لەدەستداوە.
تەندروستی جیهانی لە پۆرتاڵی فەرمی خۆی بڵاویکردووەتەوە لەنێو ئەو منداڵانەی لەخوار ١٥ ساڵان گیانیان لەدەستداوە، 5 ملیۆن و ٤٠٠ هەزاریان تەمەنیان لە خوار 5 ساڵان بووە و لەنێو ئەوانیش دوو ملیۆن و نیویان لە یەکەم مانگی تەمەنیان مردوون.
رێكخراوی تەندروستی جیهانی دەڵێت زۆرینەی حآڵەتەکانی مردنی منداڵان بەهۆکارێكن کە دەتواندرێت رێگەیان لێبیگیرێت تەنیا بە جێبەجێکردنی چەند هەنگاوێکی سادە.